راوێژكارێكی په‌رله‌مان: "سه‌د كۆبوونه‌وه‌ی دیكەش بكرێت، په‌رله‌مان به‌وشێوه‌یه كۆ نابێته‌وه"

هەولێر-KDP.info- راوێژكارێكی په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه، سه‌د كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش بكرێت، بێ رێکكه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌رله‌مان ناتوانێت كۆ ببێته‌وه. جەختیش دەکاتەوە، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك فڕاكسیۆنه‌كان زیاتر ره‌وشه‌كه ئاڵۆز ده‌كات.
دكتۆر (مه‌دحه‌ت سلێمان) راوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکاراتی کوردستانی راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان (یووسف محه‌ممه‌د) و سه‌رۆك فڕاكسیۆنه‌كان هیچ ئه‌نجامێكی نابێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان زیاتر له مانگێكه خه‌ریكی پلانی گرتنه‌وه‌ی مووسڵه و نه‌ده‌بوایه له‌م ره‌وشه‌دا ئه‌وان پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان تێكه‌ڵ به پرسی سیاسی بكه‌ن؛ ئاخر كۆبوونه‌وه‌كه‌یان زیاتر ره‌وشه‌که ئاڵۆز ده‌كات و هیچ ئه‌نجامێكیشی نابێت، چونكه ناتوانن زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێك‌بێنن."
ئاماژه‌یشی دا، "ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان نه‌گه‌ن به رێكکه‌وتن، سه‌د كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش بكرێت په‌رله‌مان هه‌ر كۆ نابێته‌وه و هەوڵەکان شكست دەبەن. به بڕوای من، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه بكرێت، با به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه داوا له مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌رۆكی حزبه‌كانیان بكه‌ن كۆ ببنه‌وه و ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوونی هه‌رێمی كوردستان له‌م ره‌وشه‌ی تێدایه ببینه‌وه."
قائید میرۆ




