فەرماندەکانی پێشمەرگە باس لە رووخانی ورە و راکردنی بەکۆمەڵی داعشان لە مووسڵ بۆ سوریا دەکەن

شنگال-KDP.info- فەرماندەکانی پێشمەرگە باس لە رووخانی ورە و راکردنی بەکۆمەڵی داعشان لە مووسڵ بۆ سووریا دەکەن و، (سه‌ربه‌ست تڕوانشی) دەڵێت، هێندە ڕووخاون، ئەوی دەرفەتی دەربازبوونی نەبێ، هەوڵی خۆڕادەستکردن بە پێشمەرگە دەدات؛ هەرچی (قاسم دربۆ)یشە دەڵێت، چەند رۆژێکە داعش بەلێشاو لەموسڵ بەرەو سووریا رادەکەن.
بە گوتەی به‌رپرسی میحوه‌ری ناوه‌ران، له دوای ئازادكردنی 9 گوند له میحوه‌ری خازر له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه، داعش ترسێكی زۆری لێ نیشتووه، روونە کە پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و، هەندێکیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان رادەستی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
(سه‌ربه‌ست تڕوانشی) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داعش ترسێكی زۆریان لێ نیشتووه و به‌رده‌وام پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، کەچی لەولایشەوە خه‌ڵك به زۆر ده‌گرن و دەیاننێرنە بەرەکانی شه‌ڕ، هه‌روه‌ها سه‌ركرده و خێزانه‌كانی خۆیان له مووسڵ ده‌گوازنه‌وه بۆ رۆژئاوای مووسڵ و سووریا."
(سه‌ربه‌ست تڕوانشی) ئاشکرایشی کرد: "چه‌كدارانی داعش له ترسی پێشمه‌رگه، ریشی خۆیان ده‌تاشن و خۆیان ده‌شارنه‌وە، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ پاشه‌كشه بكه‌ن".
هاوکات فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال (قاسم دربۆ)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو دەنگۆیانەی رەت کردنەوە کە باس لەوە دەکەن داعش لە سووریاوە ھێز رەوانەی مووسڵ دەکات، ئەو دەڵیت، "راست نییە، چونکە چەند رۆژێکە داعشەکانی مووسڵ بەکۆمەڵ بەو سنوورەی ئێمەدا بەرەو سووریا رادەکەن، بەجۆرێک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان بەچاو دەبیندرێن."
وەک (قاسم دربۆ) گوتی، داعش هەر بە رۆژ رادەکەن و لە ترسی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، شەوان خۆیان حەشار دەدەن.
بڵند ئیبراھیم- ڕابین شێروانی




