بێ گه‌ره‌نتیی نێودەوڵەتی، مه‌سیحییه‌كانی دەشتی نه‌ینه‌وا ناگەڕێنەوە ناوچەکانیان

هەولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی مه‌سیحیان له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵی، سێهه‌زار پێشمه‌رگه‌ی مه‌سیحی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان به‌شدارن له گرتنه‌وه‌ی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ریدا. ده‌شڵێ، "داوای گه‌ره‌نتیمان كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا."
(كه‌مال یه‌ڵدا) په‌رله‌مانتاری مه‌سیحی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ریدا، سێهه‌زار پێشمه‌رگه‌ی مه‌سیحی به‌شدارن، کە دەیانەوێ لە ئازادکردنەوەی ناوچه‌كانیان له تیرۆریستانی داعش، ڕۆڵیان هەبێ. به‌ڵام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی مەسیحیی ناوچه‌كه، پێویست به گه‌ره‌نتی هه‌یه و به لایه‌نی عێراقی و نێوده‌وڵه‌تیمان راگه‌یاندووه، بێ گه‌ره‌نتیکردنی چارەنووسمان ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوچه‌كه، چونكه مه‌ترسیمان هەیە لە دووبارەبوونەوەی كاره‌سات بۆ سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا."
(یه‌ڵدا) گوتیشی "پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره مه‌سیحییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان به‌و شێوه‌یه ئاسان نییه، ئاخر هیچ ئاسه‌وارێكی ژیان له‌و ناوچه‌یەدا نه‌ماوه، خانوو ڕووخێندراوە، شوێنەوارە مێژووییه‌كانی مه‌سیحی تێک‌وپێک دراون. راستە کە دوای گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، بێگومان پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام پڕۆسه‌یه‌كی قورسه و پێشبینی ده‌كرێت زۆر بخایه‌نێت تا خه‌ڵكه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه."
قائید میرۆ




