هێرشەکەی داعش، بۆ کردنەوەی رێگای دەربازبوون بوو لە شنگالەوە بۆ سووریا

شنگال-KDP.info- قایمقامی قه‌زای شنگال ئاشكرای كرد، له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی داعشدا بۆسه‌ر شنگال، مه‌به‌ستی بوو بتوانێ رێگایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ سووریا بكاته‌وه. چه‌ندین چه‌كداری خۆكوژ و ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژكراو به‌كارهاتوون بۆ سه‌ركه‌وتنی پیلانه‌كه‌یان، به‌ڵام پێشمه‌رگه توانی گورزی كوشنده له‌داعش بدات و چه‌ندین ته‌رمی داعش به‌جێماون.
(مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی قه‌زای شنگال بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕوون کردەوە، "هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی داعش بۆسه‌ر ناوچه‌ی زه‌یتونه‌ی شارۆچكه‌ی شنگال، مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌بووه داعش ده‌یه‌وێ رێگایه‌كی سه‌ره‌كی كۆنتڕۆڵ بكات، تا بتوانێ له ڕێگا‌ی شنگاله‌وه به‌ره‌و سووریا پاشه‌كشه بكات و له كاتی شکستیان لە شاری مووسڵ، بەوێدا خۆی ده‌رباز بكات، چونكه رێگایه‌كی ستراتیژی هه‌یه و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه، خۆ ئه‌گه‌ر داعش ئه‌و رێگایه بگرێت، ئه‌وا بۆ راکردنیان له مووسڵەوە به‌ره‌و سووریا باش کەڵکی بۆیان دەبێ."
(مه‌حما خه‌لیل) ده‌شڵێ "بەکارهێنانی چه‌كی قورس لەلایەن داعشە خۆكوژه‌كانه‌وه لەم هێرشەیاندا، بۆ ئەوە بووە هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌و رێگایه كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌تالیۆنی كوردانی ئێزدی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، قارەمانانە لێیان هاتنە دەست و گورزی كوشنده‌یان تێ سرەواندوون؛ هەڵبەت تەرمی چه‌ندان تیرۆریست هێشتا لە شوێنێ شکانەکەیان ماونەتەوە و، چه‌ك و ئۆتۆمبیڵی سه‌ربازییش كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه."
قائید میرۆ




