٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ دەرچووانی ١٢ـی ئامادەیی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارینامەیەک بۆ دەرچووانی پۆلی (١٢)ـی ئامادەیی بڵاو دەکاتەوە دەربارەی سیستەمی زانکۆلاین و چۆنیەتیی سەردانکردنی سیستەمەکە، بۆ ئەو قوتابیانەی تا ئێستا لە قوتابخانەکانیان کۆدی تایبەت بەخۆیان وەرنەگرتووە.

دەقی ئاگادارینامەکە:
بە ھۆی بایکۆتی بەشێک لە مامۆستایان لە دەڤەری سلێمانی و ھەڵەبجە و ڕانیە، دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تا ئێستا ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)یان لە ڕێگەی قوتابخانەکانیانەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە ئێستا قوتابیانی خۆشەویست لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەتوانن بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجامەکەیان وەربگرنەوە:
- بە کۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بچۆرە نێو سیستمی (زانکۆلاین)ـەوە، دواتریش (ژمارەی تەلەفۆنی خۆت) تۆمار بکە.
ـ پاشان لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)ەکەت بە دەست دەگات.
ـ بۆ ئەوەش داوا لە گشت دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی دەکەین ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) بەباشی بپارێزن، چونکە دواتر ھەر لە ڕێگەی ئەو (ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ)ەوەیە کە دەتوانن بچنە ناو سیستمی زانکۆلاینەوە.
تێبینی: مەبەست لە (سیستمی ناردنی وشەی تێپەڕ بو قوتابیان)، ئەوەیە بۆ دڵنیابوون لە ڕاستیی داخلکردنی ژمارەی مۆبایلەکەتە بۆ وەرگرتنی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ.
-ھەرکەسێک ژمارەی مۆبایلەکەی لە ناو سیستمەکە ڕاست بوو، ئەوا کورتەنامەیەکی بە ھەمان ژمارە بۆ دێت کە تێدا (بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ)ی تێدایە.
-ئەگەر ژمارەی مۆبایلەکە ھەڵە بوو، پێویستە ژمارەی مۆبایلە ڕاستەکەت داخیل بکەیتەوە و وەڵامی (٧) پرسیارە تایبەتەکە بدەیتەوە بۆ دڵنیابوون و وەرگرتنی ژمارەی مۆبایل.
-گەر سێ جار ھەڵە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بکەیت، ئەژمارەکەت (ژمارەی ئەزموونی) ڕادەگیردرێت.
-نامەکان لە پێش دەستپێکردنی زانکۆلاین بۆ قوتابیان دەنێردرێ.
-ئەم سیستمە تەنیا بۆ ئەو قوتابیانە پێویستە کە وشەی تێپەڕیان لە قوتابخانەکانیان وەرنەگرتووە.

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار