پێشمه‌رگه هێرشێكى داعشانی بۆ شنگال تێك‌شكاند

شنگال-KDP.info- هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، هێرشێكى تیرۆریستانى داعشانی تێك‌شكاند و دوو ئۆتۆمبێل سوتێنران و لەو هێرشەیاندا زۆر تیرۆریستىش تیدا چوون.
جێگرى فه‌رمانده‌ییى شنگالى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه عه‌مید(سمێ بۆسه‌لى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند: "سەعات شەشی ئەم‌به‌یانى چوارشه‌ممەیە، تیرۆریستانى داعش ویستیان کەڵک لە بارو‌دۆخى ناوچه‌كه ببینن، کە ئۆپه‌راسیۆنى مووسڵ ده‌ستى پێ كردووه و ویستیان له سنوورى میحوه‌رى شنگال جموجۆڵ بكه‌ن و بێنه پێشه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختا‌نه له میحوه‌رى ته‌ل قه‌سه‌ب و هه‌مه‌دان و دۆمیزەوە، هێزه‌كانمان هه‌رزوو رووبه‌روویان بوونه‌وه و زیانێكى گه‌وره‌یان بە داعشان گەیاند".
(سمێ بۆسه‌لى) ڕاشیگه‌یاند، "شه‌ڕه‌كه تا سەعات 8ـى خایان، کە لە ئاکامدا دوو ئۆتۆمبێلی تیرۆریستانمان سوتاندووه و له‌به‌رده‌ستماندان، هەروەها ئۆتۆمبێلێكیش لە لای ئەو پردە سه‌فه‌رىیەی له پێشه‌وه‌ى به‌ستراوه بۆ ئه‌وه‌ى له خه‌ندهق ده‌رباز بێت، سوتاندمان."
جێگرى فه‌رمانده‌یى شنگالى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى شنگال گوتیشى: "هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بێ زیانن و دۆخ له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دایه. زیانێكى زۆریشمان به تیرۆریستانى داعش گه‌یاندووه. هه‌رچه‌نده ئامارى ته‌واومان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام لاشه‌ی زۆرێک لە تیرۆریستان لە شوێنی پێکدادانەکەدا جێ ماون و هه‌ندێكیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردوون، پێده‌چێت 40 بۆ 50 تیرۆریست لەو هێرشە شکستبردووەیاندا كوژرابن."
نه‌شوان به‌رزنجى




