ئومێد خۆشناو: فراكسیۆنى پارتى به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ناكات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، له‌باره‌ى كۆبوونه‌وەى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ڕای‌گه‌یاند، کە ئەوان بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکەن و بەو جۆرە کۆبوونەوانەیش كێشه‌کانى پەرله‌مان چارە ناکرێن و تەنیا رێگایش رێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنەکانە.
(ئومێد خۆشناو) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یان: "ئەو گرفتانەی ئێستا هەن، بەو جۆرە کۆبوونەوانە چارەسەر ناکرێن، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە حاڵەتی ئاسایی‌دا بە دوو رێگا دەبێت، یەکەمیان سەرۆکی پەرلەمانی بانگهێشتی کۆبوونەوە دەکات و بەرنامەی کار دادەنێت، بەڵام لەلای ئێمە یووسف محەممەد، سەرۆکی پەرلەمان نەماوە. دووەمیش بە رێگای کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران دەبێت."
سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد راشیگه‌یاند: "کاراکردنەوەی پەرلەمان تەنیا بە رێگەی رێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنەکان دەبێت، چونکە پێشتریش بە رێککەوتنی سیاسی دەستبەکاربووە، بۆیە ئێمە بەشداریی لە کۆبوونەوەکەدا ناکەین".
نه‌شوان به‌رزنجى




