٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کونسەی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەرێمیشدا کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  بڕیارە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتیی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە لەگەڵ کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپادا کۆ ببنەوە.

 

لەو بارەیەوە، دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەریمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا بە ناوەندی هەواڵی ئازادی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوی نێوان کۆنسەی یەکێتیی ئەوروپا و عێراق کە ساڵانە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی (هاریکاری و هەڤاڵبەندی نێوان عێراق و یەکیتیی ئەوروپا) ئەنجام دەدرێت، بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار شاندی هەرێمی کوردستان بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا دەکات کە لە ئاستێکی باڵا ئەنجام دەدرێت."

 

ئاژگەیی دەڵێ لەمەودوا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی نوێنەری خۆی لە سەرجەم ئەو لیژنانەدا دەستنیشان دەکات کە لە نێوان عێراق و کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپادا پێک هاتوون و ڕاستەوخۆ قسەی خۆی دەبێت لە کۆبوونەوەکاندا.

 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوەش کرد لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوەدا، بڕیارە شاندی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی لۆکزامبۆرگ، هۆڵەندا و بەلجیکایشدا کۆ ببێتەوە و سەردانی پەرلەمانی ئەورووپاش بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار