وه‌زیری به‌رگریی که‌نه‌دا: به شانازییه‌وه له شه‌ڕی مووسڵدا هاوکاریی پێشمه‌رگه دەکەین

ئاژانسەکان-KDP.info- وه‌زیری به‌رگریی که‌نه‌دا بەردەوامیی وڵاتەکەیانی لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.
له لێدوانێکدا بۆ (سی‌بی‌ئێس)، هه‌رجیت ساجان وه‌زیری به‌رگریی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند، به شانازییه‌وه هاوکاریی پێشمه‌رگه‌ین له شه‌ڕی ڕزگارکردنه‌وه‌ی مووسڵدا و زۆر خۆشحاڵین که هێزه عێراقییه‌کان بۆ ڕزگارکردنی مووسڵ جووڵان.
ساجان باسی له‌وه کردووه که ماوه‌ی دوو ساڵه هێزێکی تایبه‌تیی که‌نه‌دا، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌کات و ئێستاش هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵدا و، شانازییش به هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه‌وه ده‌که‌ن.
وەزیری بەرگریی کەنەدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ جێی شانازیی ئێمه‌یه، له‌گه‌ڵیانداین تا تیرۆریستان به ته‌واوی بنبڕ ده‌کرێن."




