٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەحیدە یاقو: بەشداریی كۆبوونەوەی سبەی سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان ناكەم و شەرعییەتی نییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی فڕاكسیۆنی گەلی كلدان ئاشوور، رەتی كردەوە بەشداریی كۆبوونەوەی سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان بكات كە وا بڕیارە لە سلێمانی ساز بدرێ و دەشڵێ: "(د.یووسف محەممەد) شەرعییەتی نەماوە تا بەشداری كۆبوونەوەكەی بكەین."


(وەحیدە یاقو) سەرۆكی فڕاكسیۆنی گردبوونەوەی گەلی كلدان ئاشوور لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند: "بۆ كۆبوونەوەی سەرۆكی فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمان، بانگهێشتی (د. یووسف محەممەد)ـم پێ گەییشتووە، بەڵام من بەشداری كۆبوونەوەكە نابم، چونكە هیچ ئەنجامێكی نابێت و بە بڕوای من چونكە ئەو بە رێككەوتن بووەتە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، مادام ئێستایش رێككەوتنی نێوان لایەنەكان تێك دراوە، كەواتە سەرۆكی پەرلەمانیش شەرعییەتی نەماوە، باوەڕیش ناكەم هەموو لایەنەكان بچنە كۆبوونەوەی سلێمانی كە بڕیارە سبەی بەڕێوە بچێت، كە گوایە بۆ ئەوەیە پەرلەمان كارا بكەنەوە".


(یاقو) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەروەها گوتی: "لە رۆژی یەكەمی دەستبەكاربوونی پەرلەمانەوە، بە رێككەوتن هەموو كارەكان بەڕێوە چوونە، كۆبوونەوەی سبەینێیش هیچ سوودێكی نییە و نایشیبێت. كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەگەر لە سلێمانی بكرێت، ئەوا پێویستە لەنێو هۆڵی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ بگوازرێتەوە، بە پێچەوانەوە یاسا رێگا نادات، تەنیا رێگایش بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان ئەوەیە، لایەنەكان بگەنە رێككەوتنێكی نوێ".

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار