٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەبەك بە بۆنەی سەركەوتنی پێشمەرگەوە ئاهەنگ دەگێڕن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  خەڵكی شەبەك بە سەركەوتنی پێشمەرگە زۆر خۆشحاڵ بوونە و، سوپاسی (سەرۆك بارزانی) و هێزی پێشمەرگە دەكەن كە توانییان لە ماوەیەكی كەمدا گوندەكانیان ئازاد بكەن.

(سالم شەبەك) نوێنەری كۆتای شەبەك لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "لە كۆی 56 گوندی شەبەك 15 گوند ئازاد كراون، چاوەڕوان دەكەین ئەوانی دیكەیش لە چەند رۆژی داهاتوودا ئازاد بكرێن".

(شەبەك) گوتیشی: "دوای ئازادكردنی گوندەكانی ئێمە، خەڵكی شەبەك زۆر دڵخۆشن و، ئێستا لەلای ئەوان جەژنە و زۆر خۆشحاڵن، بۆیە زۆر سوپاسی (سەرۆك بارزانی) دەكەین كە سەرپەرشتیی ئازادكردنی گوندەكانی ئێمە دەكات، كە ئەوە شتێكی زۆر گرینگە بۆ ئێمە، هەروەها سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لەو قەیرانە داراییەدا بەردەوام هاوكاریی خەڵكی ئێمە دەكات".

روونیشی كردەوە: "ئێمە وەك كوردانی شەبەك بە فەوجێك لە چوارچێوەی هێزی پێشمەرگەدا بەشداریمان لە شەڕی دژی داعش لە میحوەری خازردا كردووە و، ئێستا فەوجەكەمان لە دووڕێیانی حەمدانییەیە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار