٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو جار داعش تێک‌شکێندران و ١٦یشیان لێ کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر ڕایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە دوو جار داعش ھێرشی هێناوەتە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام تێک‌شکێندران و ١٦یشیان لێ کوژرا و دوو ئۆتۆمبێلیشیان تەقێندرانەوە.

عەمید (سەیدھەژار) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "تیرۆریستانی داعش، شەوی رابردوو بەدوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراوەوە ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بەرەنگاریان بوونەوە و فرۆکە جەنگییەکانیش بۆردوومانیان کردن، لە ئاکامدا ئۆتۆمبێلێکمان تەقاندەوە و ئەوەی تریشمان سوتاند، جگە لەوەش ١٦تیرۆرستیش کوژران."
عەمید (سەیدھەژار) گوتیشی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ھێرشیان کردەوە، بەڵام ئەمجارەش تێک‌شکێندران و شکەستیان برد و زیانیشیان پێگەیێندرا.
هەروەها گوتی، لە ھێرشەکەی دوێنێیش بۆ سەر داعش کە نۆ گوند ئازادکران، ٢٥تەرمی تیرۆریستان کەوتنە بەردەستی ھێزی پێشمەرگە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار