٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا مەحموود كاكەیی: لەم شەڕەدا تیرۆریستان مینی زۆریان پێ دانەنراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-  فەرماندەی تیمی هەڵگرتنەوەی مین دەڵێ، پلانی ئەمجارەی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی خازردا بە جۆرێك بوو كە داعش نەیتوانی مین زۆر دابنێتەوە، ئەوەیشی هەبوو هەڵگیراونەتەوە.

لیوا (مەحموود كاكەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "داعش ئەمجارە لە میحوەری خازر رێژەیەكی كەمی مینی داناوەتەوە، هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە سەركردایەتیی كورد ئەمجارە پلانێكی جیاوازی دانابوو كە تاكتیكێكی نوێ بوو و سەركەوتوویش بوو كە سووڕانەوە لە گوندەكان و پشتیان لێگرتن، ئەوكات چونە ناو گوندەكان، بۆیە مین زۆر كەم بوو".

(كاكەیی) گوتیشی، لە دوێنێوە رێژەیەكی كەمی مین هەبووە ئەوانیش هەڵگیراونەتەوە، چونكە ئەو تاكتیكەی دانرابوو سەركەوتوو بوو.
دەشڵێت: "ئێمە لە هەر هێرشێك سەرەتا رێگاوبانەكان پاك دەكەینەوە بۆ ئەوەی پێشمەرگە هاتوچۆیان پێدا بكات، بۆیە ئەمجارە مین زۆر كەم بوو".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار