٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەزدانپەنا: میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک بۆ شەڕی حەویجە ھێزی دیکە قبووڵ ناکات

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کەرکووک-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت، ھێزی پێشمەرگە ڕێگە بە سوپای عێراق نادات بێنە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکەوە، چونکە بەغدا دەیانەوێت بە بیانووی ڕزگارکردنی حەویجەوە ئەو ھێزە بێننە ئەو ناوچەوە؛ ئاخرەکەیش دیارە کە ناکشێنەوە و بۆ کورد دەبنە کێشە.


فەرماندەی ھێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان (حوسێن یەزدانپەنا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزەکانی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەباشیدانە و، لە ئینزاردانە و چاوەڕێی فەرمان دەکەن؛ جا فەرماندەی میحوەر قبووڵ ناکات ھیچ ھێزێک جگە لە پێشمەرگە لەو میحوەرەوە ھێرش بکاتە سەر حەویجە؛ پێشمەرگە پێویستی بە ھیچ ھێزێکی دیکە نییە و، نایەڵێت عێراق بەو بیانووەوە هێز بخزنێتە ناوچەکەوە."

(حوسێن یەزدانپەنا) گوتیشی، بۆ جووڵەکردنی ھێزیش پێویستە (سەرۆک بارزانی) فەرمان بکات وەکو فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێمی کوردستان و، دووەمیش هەماهەنگی ھەبێت لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیماناندا.

(یەزدانپەنا) دەیشڵێت: "پێشمەرگە پێویستی بە ھیچ ھێزێکی عێراقی نییە و پانتایی شەڕ ھێندە ھەیە ئەوانیش شەڕی لێ بکەن؛ بەڵام ستراتیژیەک ھەیە لە لایەن بەغداوە بۆ ئەوەی بە بیانووی گرتنەوەی حەویجە لە ڕۆژئاوای کەرکووک دامەزرێن و، ببنە کێشە بۆ کورد؛ جا ڕێگە بەو ھێزانە نەدراوە و، گەر ڕێگەشیان پێ بدرێت پێویستە دوایی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان."


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار