٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی شورای هەرێم بەردەوامە لە لێكۆڵینەوەی دۆسیەی پارێزگاری سلێمانی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان خەریكی لێكۆڵینەوەیە لە دۆسیەی پارێزگاری سلێمانی؛ گوتەبێژی وەزارەتی دادیش دەڵێ تا ڕەوتی لێكۆڵینەوە كۆتایی نەیەت، ئەنجوومەنی شوورا بۆچوونی خۆی نادرکێنێت.

 

نەریمان تاڵب گوتەبێژی وەزارەتی دادی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "بە نووسراوی فەرمی كەیسی  پارێزگاری سلێمانی گەیشتووەتە ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان و، لەژێر لێكۆڵینەوەدایە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی شورا بۆچوونی خۆی لەسەر پرسی پارێزگاری سلێمانی نیشان بدات؛ دوایی بۆ ڕای گشتییش ئاشكرای دەكەین."

 

نەریمان تاڵب دەڵێ: "لەبەر ئەوەی پرسێكی یاساییە هیچ وادەیەك بۆ كۆتاییهێنان بەو كەیسە لە ئەنجوومەنی شوورا دیاری نەكراوە؛ خەریكن كاری لێ دەكەن، تا نەگەنە ئەنجامیش هیچ لێدوان و شیكردنەوەیەک باس ناكرێت، كەی ئەنجوومەنی شوورا گەیشتە ئەو بارەی لێكۆڵینەوە كۆتایی هات بۆچوونی خۆی دەخاتە ڕوو."

 

قائید میرۆ

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار