٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەو پلانەی بۆ ھێرشەکەی ئەمڕۆی خازر دانرابوو، پێشمەرگە بە تەواوەتی جێبەجێی کرد"

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازرەوە ئاشکرای کرد، ئەو پلانەی بۆ ھێرشەکەی ئەمڕۆی پێشمەرگە لە خازرەوە دانرابوو بە تەواوەتی جێبەجێ کراوە.

 

سەید ھەژار فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازرەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پلانەکەی ئەمڕۆی ھێزی پێشمەرگە ئەوە بوو نۆ گوند ئازاد بکەن و، هەر نۆ گوندەکەیشیان ئازاد کرد."

 

سەید ھەژار گوتیشی، داعش نەیتوانی بەرگری بکات و تێک شکا و زیانی زۆریشی پێ گەیشت؛ ھەوڵیان دا بە چەند ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ڕێگەکەمان لێ بگرن، بەڵام بەبێ زەرەر، هەرهەموویانمان تەقاندەوە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار