نزیکەی ١٠٠ تیرۆریستی داعش کوژران

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مووسڵ ئاشکرای کرد، لە ئاکامی ھێرشی ئەمڕۆی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بۆ سەر داعش ١٠٠ چەکداری داعش کوژراون.
سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە ھێرشێکی فراوانی کردە سەر تیرۆرستانی داعش و، گورزێکی کوشندەیان لێیان وەشاند، ٤٠ چەکداری داعش ڕایانکردەوە و، داعش ھەر٤٠ چەکدارەکەی خۆیانی گوللەباران کرد."
سەعید مەموزینی گوتیشی، جگە لەوەش لەو ھێرشەدا نزیکەی ١٠٠ چەکداری داعش کوژراون و کۆمەڵێکیشیان لێ بریندار کەوتووە.
بڵند ئیبراھیم




