٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: میدیاكان دەبێت پشت بە ڕاگەیێندراوی فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگە ببەستن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، میدیاكان پێویستە پشت بەو ڕاگەیێندراوانە ببەستن كە هەشت سەعات جارێك لەلایەن فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگەوە دەربارەی ئۆپەراسیۆنەكە بڵاو دەكرێتەوە.

(هەڵگورد حیكمەت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەبێت هەموو ڕاگەیاندنەكان و میدیاكان پشتبەستوو بن بەو زانیاریانەی لە ڕاگەیێندراوی فەرماندەی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكان بڵاو دەبنەوە".

(حیكمەت) گوتیشی: "هەر هەشت سەعات جارێك ڕاگەیێندراوێك بڵاو دەكرێتەوە و ئاماژە بە گشت  زانیارییەكانی ئۆپەراسیۆنەكەی ئازادكردنی مووسڵ دەكرێـت".

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار