٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماجید شنگالی: یەك چەكداری پەكەكە ناچێتە شەڕی مووسڵەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KD.info- نوێنەرێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، شەڕی گرتنەوەی مووسڵ چەند رۆژێك دەخایەنێت و یەك چەكداری پەكەكەیش پێ نانێتە نێو شەڕی مووسڵەوە.

دكتۆر (ماجید شنگالی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئۆپەڕاسیۆنی گرتنەوەی شاری مووسڵ چەند رۆژێك دەخایەنێت و داعش لە نەینەوا كۆتایی دێت، بە كۆتاییهاتنی داعش لە سنوورەكە كورد لە ناوچە كوردستانییەكان پاشەكشە ناكات، بەوەیش ناوچە كوردستانییەكان بە تەواوی ئاوەدان دەكرێنەوە و دواتر دەخرێنە سەر هەرێمی كوردستان، پێم وابێت چەكدارانی داعش ناتوانن بەرگرییەكی ئەوتۆ بكەن، ئەمڕۆیش دەركەوت نەیانتوانی بەرانبەر بە هێزی پێشمەرگە بەرگری لە خۆیان بكەن".


(شنگالی) دەشڵێ: "پلانی شەڕی مووسڵ كۆتایی هاتووە و ئەوەی ئەمڕۆ پێشمەرگە ئەنجامی دا بۆ گرتنەوەی گوندەكانی خازر، بەشێكە لە شەڕەكە، پرسی بەشداریی حەشدی شەعبی و چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو شەڕەدا كۆتایی هاتووە و یەك چەكداری پەكەكە پێ نانێتە شەڕی مووسڵەوە".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار