٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەموو پێكهاتە ئایینییەكان نزا بۆ پێشمەرگە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوە دەكات كە، نوێنەری سەرجەم پێكهاتە ئایینییەكانی كوردستان بە زمان و دڵ و دەروونێكی پاكەوە نزا بۆ پێشمەرگە دەكەن.

(مەریوان نەقشبەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "نوێنەری سەرجەم ئایین و نەتەوە و مەزهەبەكانی كوردستان (موسڵمان، مەسیحی، ئێزدی، جوو، زەردەشتی، بەهائی، كاكەیی و سابیئەی مەندائی) لە بەردەم وەزارەتی پێشمەرگەدا دەست و دڵ و نزاكانیان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانە".

(نەقشبەندی) گوتیشی: "هەریەكە بە زمانی خۆی و بە شێوازی ئایین و مەزهەبەكەی خۆیان دوعای سەلامەتی و سەركەوتنی یەكجارەكی بۆ پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی كوردستان دەكەن".
 

هەواڵی پەیوەندیدار