سهرۆك بارزانی و عهبادی، 12ی شهو سهعاتی سفریان دیاری كرد

ههولێر-KDP.info- لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی عێراقدا، سهعاتی سفری ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دیاری كرا.
كاتژمێر دوازدەی شەوی 16ـی لەسەر 17ـی ئۆكتۆبەری 2016 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقدا، ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ تاوتوو كرا.
ههورلهو پێوهندییهدا، جەخت لە هەماهەنگیی تەواوی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقی كرایەوە. هەروەها كاتژمێر سفری دەستپێكی ئۆپەراسیۆن دیاری كرا.
ههر پێوهست بهم ئۆپهراسیۆنه، لە راگەیاندراوێكدا فەرماندەییی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵی راگەیاند و ئاشكرای دەكات: "نزیکەی کاتژمێر 06:00 لە 17ی ئۆکتۆبەری 2016 پرۆسەیەکی فراوانی هێزی پێشمەرگە لە خازر لە رۆژهەڵاتی مووسڵ، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لە گوێڕ و گەیاڕە لە باشووری مووسڵ دەستپێدەکات، وەک قۆناغی یەکەمی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ لە دەست تیرۆریستانی (داعش)".
دهقی راگهیێندراوهكه:





