٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەفەندی: شاڕێگای مووسڵ گیراون .. پێشمەرگە بە گوڕوتینێكی بەهێزەوە بەرەو پێشەوە دەڕۆن

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێ، پێشڕەویی هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر سەركەوتووانە بەڕێوە چووە و، سەرجەم هێرشەكانیش بەپێی پلانێكی سەربازیی تۆكمە دەبێت.

(حەمید ئەفەندی)، بەرپرسی محیوەری باشیك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتیی كوردستانی راگەیاند: "پێشڕەویی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر سەركەوتووانە بەڕێوە چووە، بە جۆرێك نەخشەیەكی سەربازیی وا دانراوە كە بەخێراترین و ئاسانترین رێگا پێشڕەوی بكرێت، ئێستایش زۆر بە گوڕوتینێكی بەهێزەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە محیوەرەكانەوە بەرەو پێشەوە دەڕوات و، پێشرەویی پێشمەرگە بەپێی ئەو نەخشە سەربازییە دەبێت كە (سەرۆك بارزانی) رەزامەندیی لەسەر نیشان داوە".

(ئەفەندی) گوتیشی: "داعش هیچ بەرگرییەكی نەماوە و لە زۆربەی میحوەرەكان چۆڵیان كردووە و هەڵاتوون، بۆیە ئێستا ئەوەی كە كراوە لەلایەن پێشمەرگەوە، هۆكاری سەرەكییە بۆ پرۆسەی ئازادكردنەوەی مووسڵ و، بەشێك لەو شوینانەی گیراون شاڕێگای مووسڵن".

ئەوەیشی خستە روو: "بۆ هەر پێشڕەوییەك، پێشمەرگە فەرمان لە (سەرۆك بارزانی) وەردەگرێت".

 

كارزان سه‌باح هه‌ورامی

هەواڵی پەیوەندیدار