٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میرخان: پێشمەرگە لە میحوەری گەیارەوه‌ بەشداری شەڕه‌كه‌ نابێت

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.INFO- جێگری بەرپرسی هەردوو میحوەری مەخموور و گوێڕ دەڵێت: "ئێمە لە میحوەری گەیارە بەشداری لە شەڕی ئازادكردنی مووسڵدا ناكەین و، هێزی پێشمەرگە تەنیا لە سێ میحوەرەوە بەشداری دەكات".

 (د. ئاراس حەسۆ میرخان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ تەنیا لە میحوەری خازر هێرش بۆ سەر تیرۆرستانی داعش دەستی پێ كردووە و، لە میحوەری ئێمە هێزەكانمان بەشدار نین، بەڵام ئێمەیش ئامادەكاریی باشمان كردووە و هەر كاتێك فەرمانمان پێ بكرێت، ئامادەین".

(میرخان) گوتیشی، لە میحوەری گەیارە تەنیا سوپای عێراق بەشدار دەبێت و ئێمە لەومیحوەرە بەشدار نابین، پێشمەرگەیش تەنیا لە میحوەری خازر و باشیك و بەنداوی مووسڵ بەشداریی شەڕی مووسڵ دەكات.

جێگری بەرپرسی هەردوو میحوەری مەخموور و گوێڕ ده‌شڵێت، لە شەڕەكەی گەیارەدا تەنیا لیوایەك كە كوردن، بەشداری دەكات و پێشمەرگە بەشدار نابن.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار