٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپاسالاری پیشمەرگە: بەپێی پلانێکی داڕێژراو پێشڕەوی تا شوێنی دیاریکراو بەردەوام دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خارز ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە بەپێی ئەو بەرنامەیەی بۆیان دانراوە پێشڕەوی دەكەن و تاوەكو ئێستایش پێشڕەویی  باشی كردووە، سەرەتایش ئەو هێڵەی بۆی دیاری كراوە كۆنتڕۆڵی دەكات، دواتر لە دیوی پشتەوە دەچنە ناو گوندەكان بۆ ئەوەی پێشمەرگە زیانی پێ نەگات.

فەریق (جەمال ئێمینكی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی بۆی دانرابوو بەڕێوە دەچێت و، تاوەكو ئێستایش پێشڕەویی باشیان كردووە و بەردەوامیشن لە پێشڕەویكردن بۆ ئەوەی ئەو شوێنانەی بۆیان دیاری كراوە، ئازادی بكەن".

(ئێمینكی) گوتیشی: "زۆری نەماوە ئەو هێڵەی بۆیان دیاری كراوە هێزی پێشمەرگە ئازادی بكات و، دەمانەوێت زیاتر ئەو هێڵەی بۆمان دیاری كراوە ئازادی بكەین و نەچینە ناو گوندەكان و پشت گوندەكان كۆنتڕۆڵ بكەین و دواتر بچینە ناو گوندەكان، بۆ ئەوەی پێشمەرگە سەلامەت بێت و بە هۆی مینەوە زیانی پێ نەگات".

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە ده‌شڵێت، بەرگریكردنی داعش لە بەرانبەر هێرشی هێزی پێشمەرگەدا زۆر لاوازە و، تاوەكو ئێستایش دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش بە چەكی میلانۆ تەقێندراونەتەوە لە گوندی كەبەد و نێوان هەردوو گوندی بەدەنە.

ئەوەیشی خستە ڕوو، سەرەتا ئۆپەراسیۆنەكە لە میحوەری خازر دەستی پێ كردووە و بەردەوام دەبێت تاوەكو ئەو شوێنەی بۆیان دیاری كراوە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار