ده‌ركه‌وت تیرۆریستان خۆیان به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه ڕاناگرن.. دواگوندی كاكه‌یی رزگار كرا

هەولێر-KDP.info- پێشمه‌رگه به گرتنه‌وه‌ی پێنج گوند ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ڤه‌ری خازری به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵكرد و فه‌رمانده‌یه‌كی خۆبه‌خشه كاكه‌یه‌كانیش ده‌ڵێ، دوا گوندی كوردانی كاكه‌یی رزگاركرایه‌وه.
(حه‌بیب كاكه‌یی) فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره كاكه‌یه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێكرد، له‌كاتی ئێستادا پێنج گوند كۆنتڕۆڵكراون و دوا گوندی كوردانی كاكه‌یی به‌ناوی كه‌به‌رلی رزگاركراوه، گوندی كه‌به‌رلی گوندێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی كاكه‌ییه و كوردانی شه‌به‌كیش تێیدا نیشته‌جێن، به گرتنه‌وه‌ی گوندی كه‌به‌رلیش پێشمه‌رگه هه‌نگاوێكی باش نزیكی شاری مووسڵ ده‌بێته‌وه.
(كاكه‌یی) گوتیشی: "له‌به‌یانی زوه‌وه پێشڕه‌وی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و تیرۆریستانی داعش ناتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌و ته‌قه‌یه‌ی هه‌یه به‌و شێوه‌یه نییه كه پێشبینی ده‌كرا، ده‌ركه‌وت تیرۆریستانی داعش ناتوانن خۆیان به‌رامبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه ڕاناگرن.
قائید میرۆ




