پێشمەرگە پێنج گوندی رزگار کرد و پێشڕەویش بەردەوامە

خازر-KDP.info- گوتەبێژی شانەی راگەیاندنی جەنگی ڕایگهیاند، پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەستی پێکردووە وتاوەکو ئێستاش پێنج گوند ئازادکراون و پێشرەویەکانیش بەردەوامن، جەختیشی کردەوە سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی ئەوشەرە دەکات.
گوتەبێژی شانەی راگەیاندنی جەنگی عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری خازر بە سەرپەرشتی (سەرۆک بارزانی) لەسێ میحوەرهوه ھێرشی بۆ سەر داعش دەست پێکرد و لەئێستادا لەپێشرەویەکان بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش پێنج گوند ئازادکراون و جادەی نێوان مووسڵ و ھەولێریش لەدەست ھێزی پێشمەرگە دایە.
عەمید(حیکمەت) گوتیشی: "لەھێرشەکەی ئەمڕۆدا تەنیا ھێزی پێشمەرگە بەشدارن و ھیچ ھێزێکی دیکە بەشدار نین.
گوتەبێژی شانەی راگەیاندنی جەنگی دهشڵیت، وەکو قۆناغی یەکەم سەرەتا لەمیحوەری خازر پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەستی پێکردووە.
بڵند ئیبراھیم




