٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی مامۆستایانی جیهان داوا لە عەبادی دەکەن کێشەی مووچەی مامۆستایانی هەرێم چارە بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەربارەی دابینکردنی مووچەی مامۆستایانی کوردستان یەکێتی مامۆستایانی جیهان و یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دوو نامە ئاراستەی حکوومەتی عێراق دەکەن، یەکێتی مامۆستایانی عێراقی پشتگیرییان دەکات.

 

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ھەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایان و، ئەمڕۆش سەردانی بەغدامان کرد و لەگەڵ یەکێتیی مامۆستایانی عێراق کۆ بووینەوە و تێدا نامەیەکمان ئاراستەی سەرۆکوەزیران کرد کە مووچەی مامۆستایان دابین بکات و، یەکێتیی مامۆستایانی عێراقیش پشتگیرییان لە داواکەی ئێمە کرد و باسیان لەوە کرد پێویستە چۆن مووچەی مامۆستایانی پارێزگاکانی دیکە خەرج دەکرێت بە ھەمان شێوە مووچەی مامۆستایانی کوردستانیش دەدریت."

 

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: "یەکێتیی مامۆستایانی جیهانیش نامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و داوایان کردووە کە کێشەی مووچەی مامۆستایان چارەسەر بکات و، لەگەڵ یەکێتیی مامۆسایانی کوردستانیشدا گفتوگۆ بکات."

 

یەکێتی مامۆستایانی جیهان نوێنەرایەتی ٣٢ملیۆن مامۆستا دەکات لە سەرتاسەری جیهان.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار