٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: بەبێ ڕێكەوتنی لایەنەكان پەرلەمان كۆ نابێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پەرلەمانتارێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕەتی كردەوە بەبێ ڕێكەوتنی لایەنەكان پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و ڕاشیدەگەیێنێ، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمان ناتوانێ لە دەرەوەی هەولێر هیچ كۆبوونەوەیەك بەڕێوە ببات.

 

بەهار عەبدوڕەحمان ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی ڕاگەیاند: "پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان پەیوەستە بە لایەنە سیاسییەكانەوە؛ ئێستا خوازیارین پەرلەمان دەست بکاتەوە كار. وەك فراكسیۆنی یەكگرتووش لەگەڵ ئەوەداین بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پەرلەمان كۆ ببێتەوە، چونكە ئەگەر بەپێی پەیڕەو نەبێت، هیچ ئەنجامێكی نابێت. بەپێی پەیڕەوی ناخۆش بێت ئەوە كۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێ لە هەولێردا بەڕێوە بچێت و بەرنامەی كاری پەرلەمان ڕێكەوتنی لەبارەیەوە بكرێت، هەر فشارێكیش دروست بێت لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێویستە لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا بێت."

 

بەهار عەبدوڕەحمان گوتیشی: "ئەگەر ئیرادەیەكی سیاسی هەبێت لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە ئەوە پەرلەمان دەست بکاتەوە بە كار، بەڵام هێشتا ئیرادەیەكی وەها بوونی نییە، ئەگەر ئیمزاش كۆ بكرێتەوە ئەوە هەر پێویستی بە ڕێكەوتنی گشت لایەنەكان هەیە و، پێویستە زۆرینەی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن لە هەموو فراكسیۆنەكان."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار