٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسانی دهۆك کەلوپەلی زستانە بەسەر ئاوارەكاندا دابەش دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  بەرپرسی كەمپەكانی سنووری پارێزگای دهۆك دەڵێ ئاوارەكانی مووسڵ ٣ كەمپیان بۆ دروست دەكرێ؛ بێجگە لەوە خۆیانیان گورجەوە کردووە وەرزی زستانیش بە دەم ئاوارەكانەوە بن و كەلوپەلی پێویستیان بەسەردا دابەش بكەن.

 

(ئیدریس ساڵح) بەرپرسی كەمپەكانی سنووری پارێزگای دهۆك وای بە ماڵپەڕە فەرمییەکەی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "سەرەڕای ئەو ٢٢ كەمپەی سنووری پارێزگای دهۆك، ٣ كەمپی دیكەیش دروست دەكەین، بەڵام ئەو كەمپانە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، لە زومار و شێخاندا دروست دەكرێن؛ سەدا٧٠ـی کاری دوو کەمپیان تەواو بووە، ئەوەی دیكەیش لەم ڕۆژانە بناغەکەی دادەنرێت."

 

گوتیشی: "سنووری دهۆك ئاوارەی زۆری تێ ڕژاوە؛ لەوە زیاتر جێوڕێمان پێ دابین ناکرێ؛ باری دارایییەکەیش خراپە، ئا لەبەر ئەوە ئیتر ئاوارە وەرناگرین، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا بۆ وەرزی زستان  لەگەڵ ڕێكخراوەكان و حكوومەتدا قسە دەكەین بۆ ئەوەی نەوت و كەلوپەلی زستانە بۆ ئاوارەكان دابین بکەین؛ دیارە زۆربەی ناوچەكان ئازاد كراون بەڵام خەڵكەكە ناگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان؛ جا داوا لە ئاوارەكان دەكەین بچنەوە بۆ شوێنی خۆیان تا لەوێ خزمەتیان بكەین و ناوچەكەیان ئاوەدان بكرێتەوە."

 

ڕابین شێروانی

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار