٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕەجەب: زەنگی ڕزگار کردنی مووسڵ زۆر نزیکه‌.. داعش شپرزە بووە

سەرچاوە: KDP.info
 
مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی مووسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ كراوه‌ و داعش ئێستا  شپرزە بووە.
 
(عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "زەنگی ڕزگار کردنی مووسڵ زۆر نزیک بۆتەوە پلانەکەش بە ڕێکی داڕێژراوە، ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و فرۆکەکانی ھاوپەیمانان ھەماھەنگی ھەیە لە نێوانیان لە ھەندێ: جێگا تەنیا پێشمەرگە بەشداردەبن، لە ھەندێک شوێنیتر سوپای عێڕاقی پێشڕەوی دەکات، بە ھەماھەنگی فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان."
 
(ڕەجەب)گوتیشی: "بۆ ناوەندی مووسڵ تەنیا پۆلیس و سوپای عێڕاقی پێشڕەوی دەکەن، داعش ئێستا لەناو مووسڵ شپرزە بووە و خۆی ئامادەدەکات بۆ بەرنگاربوونەوە."
 
 شایانی باسە مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراق و یەکێکە لە شارە مێژوویییەکانی دنیا، لە 6/10/2014 دوای ڕاکردنی سوپا و پۆلیسی شارەکە، بەتەواوی کەوتە ژێر دەستی تیرۆریستان و بنکەی سەرەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە لە عێراقدا، لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا پێشمەرگە لە رۆژھەڵات و رۆژئاوا و باکورەوە توانیویەتی پێشڕەوی بەرچاو بکاتە سەر تیرۆریستان لە مووسڵ و ناوچەیەکی یەکجار فرەوانیان لێ پاک بکاتەوە.
 
فایزە کۆیی
 

هەواڵی پەیوەندیدار