٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی، هەموو ئامادەكارییەكی بۆ پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ تەواو كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، وەكو وەزارەتی تەندروستی هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ تەواو كردووە، لەوانە دروستكردنی تیمی تەندروستی و ئامادەكردنی ئامبۆڵانس و نەخۆشخانەی گەڕۆك.

(د. خاڵس قادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ كردووە، بۆ ئەو مەبەستەیش  ژمارەیەكی زۆری تیمی تەندروستی و ئامبۆڵانس و نەخۆشخانەی گەڕۆك بۆ هێزی پێشمەرگە و پێشوازیكردنی ئەو ئاوارانەی بە هۆی ئەو شەڕەوە ڕادەكەن، ئامادە كراون".

(قادر) گوتیشی، ئەو كارە بە هاوكاریی رێكخراوی تەندروستی و كۆچبەرانی جیهانی كراوە، بۆ ئەوەی بتوانن خزمەت بە پێشمەرگە و ئاوارەكانیش بكەن.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ده‌شڵێت، تیم و ئامبۆڵانس و نەخۆشخانە گەڕۆكەكانیش بەپێی پێویستیی پارزگاكان ئامادە كراون.

دەشڵێ، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی مووسڵیش لەگەڵ هەولێر و دهۆك هاوكار دەبێت لە پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵ.

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار