٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرحەد قادر: داعش لە حەویجە و ڕیاز تەواو شپرزەن و هەڵدێن

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك رایدەگەیێنێت، تیرۆریستانی داعش لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە و ڕیاز، تەواو شپرزە و شێواون و ئەمڕۆیش ژمارەیەك كەسی تریان لە سێدارە دا.

عەمید (سەرحەد قادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ئازادكردنی قەزای حەویجە و ناحیەی ڕیاز، تیرۆرستانی داعش لەو دوو شوێنە تەواو شپرزە و شێواون و ڕادەكەن، هەروەها ژمارەیشیان زۆر كەم بووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممەیش هەستاون بە لەسێدارەدانی پێنج كەس لە عەشیرەتی بەتووش، بە تۆمەتی هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكان، دواتریش فڕێ دراون بۆ نێو شوێنێك پڕ لە نەوت".

(سەرحەد قادر) گوتیشی: "ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراویان ئامادە كردووە لە نزیك وێستگەی كارەبای ڕیاز."

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار