٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری شارۆچکەی تلکێفدا خوێندن هەر بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

تلکێفـKDP.infoـ بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچکەی تلكێف ئاشكرای كرد، بەهۆی نەبوونی مامۆستای پێویست بۆ ئەمساڵ ناتوانن وەك پار ژمارەیەك قوتابخانە بكەنەوە بە ڕووی قوتابیاند؛ "بۆ درێژەدان بە خوێندن مۆڵەتی بێ مووچەمان ڕاگرتووە."

 عەلی عیدۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچکەی تلكێف بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەو كاتەوەی داعش هێرشی كردووەتە سەر ناوچەكە هەموو هەوڵێكمان داوە تا خوێندن لە سنووری شارۆچکەی تلكێفدا بەردەوام بێت؛ ئەویش بە هاوكاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆك، توانیومانە دەیان قوتابخانە بۆ خەڵكی ناوچەكە و ئاوارەكان بكەینەوە، بەڵام ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستای عەرەب چوونەتە مووسڵ و لەسەر كارەكانیان لادراون، ئەوەش كاری کردووەتە سەر خوێندن، چونكە جگە لەوانەی چوونەتە مووسڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی سنوورەكە چوونەتە دەرەوەی وڵات."

 

عیدۆ گوتیشی: "پار توانیمان ٥٦ قوتابخانە بكەینەوە؛ بە داخەوە ئەمساڵ مامۆستامان کەمە؛ ناتوانین ئەو قوتابخانانە هەرهەموویان بكەینەوە؛ هەر بایی ٤٠ قوتابخانە مامۆستامان پێ دابین دەکرێت؛ چونكە ٤٠٠ مامۆستا مۆڵەتی بێ مووچە و هەندێكیشیان بەبێ مۆڵەت چوونەتە دەرەوە؛ ئا لەبەر ئەوە مۆڵەتی بێ مووچەمان ڕاگرتووە."

 

قائید میرۆ

 
 
Attachments area
 
 
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار