داعش دوێشەو هەشتایان لە یەکدی کوشت.. بەرانبەر پێشمەرگە ورەیان ڕووخاوە

هەولێر-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد ڕایگەیاند: "ڕێكخراوی توندڕەوی داعش، بەرامبەر بە پێشمەرگە، لە شكستێكی گەورەدایە و ترسێكی زۆری لێ نیشتووە و دوێشەویش لە ناوخۆیاندا بووەتە بە شەڕ و زیاتر لە ٨٠ كەسیان لە یەكدی كوشتووە، هەروەها ئێمە وەك هێزی پێشمەرگە ئامادەینە بۆ ڕزگاركردنی دەشتی نەینەوا و شاری مووسڵ، چاوەڕوانی فەرمان و كاتژمێر سفر دەكەین و مزگینی دەدەینە خەڵكی ئەو ناوچانە كە زۆر نەماوە بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."
لیوا (مووسا گەردی) فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕێكخراوی توندڕەوی داعش، بەرامبەر بە پێشمەرگە، لە شكستێكی گەورەدایە و ترسێكی زۆری لێ نیشتووەە؛ ڕۆژانە لە ناو مووسڵ تووشی كێشە دەبن و خۆ بە خۆ بە شەڕ دێن و، دووبەرەكی كەوتووەتە نێوانیان و بە پێی زانیارییەكان زیاتر لە ٨٠ داعش شەوی دیكە بە دەستی خۆیان لە یەكدی كوژراون، ئەوانی دیكەیش بەرەو ناو مووسڵ و شوێنەكانی دیكە هەڵدێن."
گوتیشی: "ئێمە وەك هێزی پێشمەرگە ئامادەینە بۆ ڕزگاركردنی دەشتی نەینەوا و شاری مووسڵ؛ چاوەڕوانی فەرمان و كاتژمێر سفر دەكەین، سوپای عێراق هێزێكی زۆری هێناوەتە سنووری پێشمەرگە ئەوەیش بۆ ڕزگاركردنی شاری مووسڵە، ئۆمێدێكی زۆرمان بەخۆ هەیە كە دەتوانین هەموو ئەو ناوچانەی هێزی پێشمەرگە هێرشی بۆ دەبات لە ماوەیەكی نزیكدا ئازاد دەكات و ژیان بۆ ئەو ناوچانە دەگەڕێنێتەوە و، خەڵكەكەی دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بۆیە مزگینی دەدەینە خەڵكی ئەو ناوچانە كە زۆر نەماوە بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان".
ڕابین شێروانی




