بەم نزیکانە ئیتالیا کەرەستە و پێدویستی سەربازی زیاتر، دەداتە پێشمەرگە

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ 15/10/2016 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوزایكردنی له ماركۆ كارنێلۆس بالیۆزی ئیتالیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه به‌شداربووه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ كۆنتڕۆڵ نه‌كرێ، ره‌نگه شه‌ڕی تایفی و پاكتاوی ره‌گه‌زی رووبدات.
له دیدارێكدا، كه ئه‌لێساندرا دی پیپۆ كونسووڵسی ئیتالیا له هه‌ولێر ئاماده‌یبوو دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و مه‌ترسی و ئاسته‌نگ و نیگه‌رانییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق تاوتوكرا.
هه‌ردوولا له‌پێناو به‌رقه‌رابوونی ئاشتی و پاراستن له سه‌قامگیری دووپاتیان له دیالۆگ و رێككه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كان كرده‌وه. په‌یوه‌ست به‌وه مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته هه‌موو هه‌ستیارییه‌كان له‌به‌رچاو بگیردرێن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێ، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه به‌شداربووه‌كان كۆنترۆڵ نه‌كرێ ره‌نگه شه‌ڕی تایفی و پاكتاوی ره‌گه‌زی رووبدات.
له‌لای خۆیه‌وه ماركۆ كارنێلۆس بالیۆزی ئیتالیا له عێراق باسی له رۆڵی مه‌یدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و دووپاتی له به‌رده‌وامی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیتالیاوه كه‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر ده‌گاته ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له كۆتایی دیداره‌كه بالیۆزی ئیتالیا له عێراق دیارییه‌كی سیمبۆڵی پێشكه‌شی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپات له درێژه‌دان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه.




