جووتیارانی هەرێم، نیوەی پارەکەی ساڵی ٢٠١٦یان پێ دەدرێ

بەغدا-KDP.info- ئەو ماوەیە پارەی پار و پێراری جووتیارانی ھەرێم درا؛ وا حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە سەدا٥٠ـی پارەی ساڵی ٢٠١٦ـیشیان پێ بدات.
ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان بەشار مشیر ئاغا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق لە ئاخر بڕیاریدا سەدا٥٠ـی پارەی ساڵی ٢٠١٦ـی جووتیارانیش دەنێرێت؛ سەرەتا ٥٠٠ملیار دەدرێت، ئینجا ٥٠٠ملیار باقییەکەیشی دەدرێت."
بەشار مشیر ئاغا گوتیشی، تاوەکو ڕێکارەکانی دانی پارەکە تەواو دەبێت، ڕەنگە مانگێکی بوێت؛ چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو مانگێکی دیکە سەدا٥٠ـی پارەی ساڵی ٢٠١٦ـی جووتیارانی ھەرێم بدرێت.
بڵند ئیبراھیم




