وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی مووچەی راگەیاند

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی نوێی مووچەی راگەیاند بەم شێوەیە:
١-ڕۆژى یەك شەممە ١٦/١٠/٢٠١٦، مووچەى دەزگاى گشتیی ئاسایش دابەش دەكرێت.
٢-ڕۆژى دوو شەممە ١٧/١٠/٢٠١٦، مووچەى ئەنجوومەنى ئاسایش دابەش دەكرێت.
٣-ڕۆژى سێ شەممە ١٨/١٠/٢٠١٦، مووچەى پەروەردەكانى (دەرەوەى شارەكان) لە وەزارەتى پەروەردە دابەش دەكرێت.
٤-ڕۆژى چوار شەممە ١٩/١٠/٢٠١٦، مووچەى پەروەردەكانى (سەنتەرى شارەكان) لە وەزارەتى پەروەردە دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان




