٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٠ھەزار کەس زیاتریش خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان -KDP.info-  فەرماندەی ھێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان دەڵێت، ڕاکردنی خەڵکی حەویجە لەژێر دەستی داعش بەردەوامە و تاوەکو ئێستا هەر لەو میحوەرەی ئەوانەوە ١٠ھەزار کەس زیاتریش خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە.

 

 حوسێن یەزدانپەنا فەرماندەی ھێزی پارتی ئازادیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژانە خەڵکی حەویجە بەردەوام لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕادەکەن و، خۆیان دەگەیێننە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە؛ خەڵکەکە زیاتر بە نھێنی ڕادەکەن."

 

یەزدانپەنا گوتیشی: "هەر لەم سنوورەی ئێمە لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکەوە ١٠ھەزار کەس زیاتریش لە حەویجە ڕایان‌کردووە و، خۆیان گەیاندووەتە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە."

 

دەیشڵێ: "ئەو خەڵکە چیتر بڕوایان بە داعش نەماوە و، دەزانن ئاخریانە؛ جگە لەوەش ترسیان ھەیە حەشدی‌شەعبی بچێتە ناوچەکەیان و، بکەوێتە گیانیان؛ بۆیە ڕوو لە شوێنێکی ئەمن دەکەن کە باشترین شوێنیش ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەیە."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار