٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سای پێشمەرگەوە گرتنەوەی مووسڵ ئاسان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، مووسڵ لە زۆربەی لاوە لە لایەن هێزی پێشمەرگە گەماڕۆ دراوە و زۆربەی ڕێگە سەرەكییەكان لە دەست پێشمەرگەدان، بۆیە گرتنەوەی شاری مووسڵ ئاسان دەبێت.

 

عەقید (نادر محەمەد) فەرماندەی پێشمەرگە لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "خۆڕاگری هێزی پێشمەرگە و پشتیوانی هێزی هاوپەیمانان بووەتە هۆكاری ئەوەی كە داعش ڕۆژانە بەرەو دواوە بچێت و لەناو بچێت، بۆیە تاكە هێز كە لەسەر زەوی شەڕی تیرۆرستانی داعش بكات و بەرەو دواوە ببات هێزی پێشمەرگەیە."

 

گوتیشی: "پێشمەرگە ئێستا زۆر لە جاران بەهێز تر بووە، فێری تاكتیك و كردەوە خراپەكانی داعش بووە، لەگەڵ ئەوەی مووسڵ لە زۆربەی لا لە لایەن هێزی پێشمەرگە گەمارۆ دراوە و ڕێگە سەرەكییەكان لە دەست پێشمەرگەدان، بۆیە گرتنەوەی شاری مووسڵ ئاسان دەبێت".

 

ڕابین شێروانی  

 
 
 
 
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار