هەولێر، بنکەی ڕووماڵکردنی شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵی لێ دەکرێتەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- سه‌ركردایه‌تیی ژوورە عەمەلیاتی هاوبه‌ش بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، بۆ ڕووماڵكردنی شەڕی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، لە هەولێردا سه‌نته‌رێكی ڕۆژنامه‌وانیی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه.
عەمید هەڵگورد حیکمەت بەرپرسی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی هەواڵی ئازاد، ڕایگەیاند: "ئەو سەنتەرە پێک هاتووە لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و، عێراق و هێزەکانی ئەمریکا؛ ئەرکیشیان ڕێکخستنی ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوایە."
هەر لەو بارەیەوە، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ت به به‌ره‌كانی شه‌ڕ له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ده‌زگا هه‌واڵییه‌كانی عێراق و عه‌ره‌بی و جیهانی و هه‌روه‌ها هه‌موو په‌یامنێرانی ڕووماڵكردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌كات كه بە مەبەستی ڕووماڵی هەواڵەکانی تایبەت بە شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، زووتر ناوی كادیرانی میدیایی و ژماره‌ی ئۆتۆمبیله تایبه‌ته‌كانیان بنێرن بۆ ئەوەی هاوکاریی بکرێن لە ڕووی گەیاندنی هەواڵەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ڕێگه به هیچ میدیاكارێك یان هیچ كه‌ناڵێك نادرێت به ڕووماڵكردن به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی یان ڕێگه‌پێدان كه له سه‌ركردایه‌تیی ژورە عەمەلیاتی هاوبه‌ش ده‌رچووبێت. ئاماژه‌ی بەوەش كردوه كه ئه‌و سه‌نته‌رە ڕۆژنامه‌وانییه‌ی له هه‌ولێره، تایبه‌ت ده‌بێت به بەستنی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی و هه‌موو وته‌بێژانی فه‌رمی تیایدا ئاماده ده‌بن.
هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تیی ژوورە عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش لیستێك به ناوی ڕۆژنامه‌نووسانی ڕێگه‌پێدراو ده‌داته سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی له هه‌ولێر بۆ ڕێگه‌پێدان بۆ ئاماده‌بوون له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كاندا و داوا ده‌كات هه‌موو گروپه میدیاییه‌كان له هه‌ولێر ئاماده بن بۆ ڕۆیشتن له هه‌ولێره‌وه بۆ قاعیده‌ی گه‌یاره، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندییه‌كانیان.




