فراكسیۆنى زهرد: یووسف محەمەد و فراكسیۆنی گۆڕان سەرەڕۆییانە پیرۆزیی پارلەمانیان پێشێل كرد

ههولێر-KDP.info- فراكسیۆنى زهرد له پهرلهمانى كوردستان ڕاگهیێندراوێك بڵاو دهكاتهوه تێیدا جهخت دهكاتهوه، (یووسف محەممەد) و حزبەكەی دەیانەویست فەوزا و سووتاندن و كوشتنی خەڵك بگوازنەوە بۆ هەولێر بۆیە رێگەی لێ گیرا. فراكسیۆنی زهرد هاوكات ڕێگەچارەی كاراكردنەوەی پارلەمان وا دهبینێ كە، سەرۆكایەتییەكی تازە بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت و پهرلەمان ببێتە پهرلەمانی كوردستان و، مەرجەعی چارهكردنی كێشەكان.
له ڕاگهیێندراوهكهدا كه وێنهیهكى بۆ ماڵپهڕى فهرمیى پارتی دیموكراتى كوردستان نێردراوه ههروهها هاتووه: "جەماوەری خۆشەویستی كوردستان، ساڵێك بەر لە ئێستا لەپێناو پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی كوردستان و رێگەگرتن لە گواستنەوەی فەوزا و پشێوی، رێگە بە یووسف محەممەد نەدرا كە بێتە شاری هەولێر و دواتریش وەزیرەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر كار لادران.
ئەو رووداوە لە دەرئەنجامی رەفتار و هەڵسوكەوتی نابەرپرسیارانەی سەرۆكی ئەوكاتی پارلەمان بوو. لەبری ئەوەی پهرلەمان شوێنی چارەسەركردنی گرفتە سیاسییەكان و یاسادانان و بەرگریكردن لە داواكارییەكانی خەڵك بێت، یووسف محەممەد و حزبەكەی پارلەمانیان كردە شوێنی تێكدانی تەوافوق و دروستكردنی كێشە و پیلانگێڕی لە دژی سەقامگیریی وڵات و بەلاڕێدابردنی پرۆسەی سیاسی و كاریان بۆ دوژمنكاریی سیاسی كرد.
لە هەمانكاتدا فراكسیۆنەكەمان لە هەوڵی بەردەوامدا بوو كە یەكڕیزیی نیشتمانی بپارێزرێت و ئەو تەوافوقە تێكنەدرێت كە حكوومەت و پارلەمانی لەسەر دامەزرابوو.
تێكدانی تەوافوق و پیلانگێڕی لە دژی یەكڕیزیی نیشتمانی لەكاتێكدا بوو كە كوردستان بە درێژایی 1050 كیلۆمەتر لەگەڵ دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی لە شەڕی مان و نەماندا بوو. بەڵام ئەوان بێ ئەوەی قوربانیدانی پێشمەرگە و بارودۆخی هەستیاری كوردستان لەبەرچاو بگرن، پەلاماری بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان دا و هاووڵاتیی بێتاوانیان شەهید كرد، بۆیە دەبێ باجی تاوانەكانیان بدەن.
یووسف محەممەد و حزبەكەی دەیانەویست فەوزا و سووتاندن و كوشتنی خەڵك بگوازنەوە بۆ هەولێر بۆیە رێگەی لێ گیرا و پیلانەكانیان سەری نەگرت.
ئێستا كە ساڵێك بەسەر ئەو رووداوە تێپەڕیوە ئەوانەی فرمێسكی تیمساح بۆ پارلەمان دەڕێژن، با گلەیی لە خۆیان و جۆری بیركردنەوەی سیاسیی خۆیان و كۆدەتاكەیان بكەن، كە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستانیان بەم رۆژە گەیاند و، چیتر بە بیانووی جۆراوجۆر و قسەی بێبنەما پاساو بۆ هەڵە سیاسییەكانیان نەهێننەوە.
دەبێ یووسف محەمەد و فراكسیۆنی گۆڕان ددان بەوەدا بنێن كە سەرەڕۆییانە پیرۆزیی پارلەمانیان پێشێل كرد و یووسف محەممەددیش نەیتوانی ببێتە سەرۆكێكی بێلایەنی پارلەمان، بەڵكو بووە سەرچاوەی ئاشوب و فیتنەگێڕی.
ئەو كە بە تەوافوق و بە دەنگی فراكسیۆنەكەمان بووە سەرۆكی پارلەمان، لەجیاتی ئەوەی نوێنەرایەتیی هەموو لایەنەكان بكات، بووە ئامرازێك بۆ جێبەجێكردنی مەرام و پیلانێكی مەترسیدار.
ڕێگەچارەی كاراكردنەوەی پارلەمانیش ئەوەیە كە سەرۆكایەتییەكی تازە بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت و پارلەمان ببێتە پارلەمانی كوردستان و مەرجەعی چارەسەركردنی كێشەكان.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
لە پارلەمانی كوردستان
12ـی 10ـی 2016
نەشوان بەرزنجی




