٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەقەکەی سنووری خەبات تەقەی خۆشیی سوپای عێراق بووە

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازرەوە ئاشکرای کرد، ئەو تەقەفیشەکەی لە سنووری شارۆچکەی خەباتدا کراوە، تەقەی خۆشیی سوپای عێراق بووە و ھیچ کێشەیەک ڕووی نەداوە و ئێستا بێدەنگ کراون.

سەید ھەژار فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو تەقەی لە سنووری شارۆچکەی خەبات لە نزیک میحوەری خازردا ڕووی داوە، سوپای عێراق هەر بۆ خۆشی کردوویەتی و ھیچ کێشەیەک ڕووی نەداوە وەک ھەندێک دەنگۆباسی لێوە دەکەن کە ڕێگرییان لێ کراوە بۆیە تەقەیان کردووە."

سەید ھەژار ڕوونیشی کردەوە، ئەو ھێزەی سوپای عێراق ئاگادار کراونەتەوە کە چیتر تەقە نەکەن و، ئەوانیش تەقەکەیان ڕاگرتووە و ئێستا کێشەکە چارە بووە.
گوتیشی، ئەو ھێزەی دێتە میحوەری خازر بە مەبەستی خۆئامادەکردنە بۆ بەشداری لە شەڕی مووسڵدا.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار