٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مینا ئاوەكەلەیی: ئەمڕۆ ماوەی پارێزگاری بە وەكالەت كۆتایی دێ و، سلێمانی بێ پارێزگار دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  ئەمڕۆ ماوەی دەسەڵاتەكانی پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت كۆتایی دێت و پارێزگای سلێمانی بێ پارێزگاردەبێ لە ڕووی یاسایی و بەكارهێنانی هەندێ دەسەڵات؛ ئەندامێكی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییش دەڵێ، یان دەبێ دكتۆر ئاسۆ بگەڕێتەوە سەر كارەكەكەی، یانیش فەرمانێكی هەرێمی بۆ دەسبەكاربوونی دكتۆر هەڤاڵ ئەبووبەكر دەربكرێت.

مینا ئاوەكەلەیی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەو ماوەیە دەبڕێتەوە وا بۆ سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی دیاری كرابوو تا بە وەكالەت پۆستی پارێزگار بەڕێوەی ببات؛ ئیتر لە نێوان سێ كەسدا پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەبێ پارێزگار دەمێنێتەوە و كەس ناتوانێ دەسەڵاتی پارێزگار بەكار بێنێ، ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی پشتگیری لە نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ دەكەین، لەوەی هێشتا دكتۆر ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانییە و بڕواشمان وایە سلێمانی لەو نێوەندەدا زیانی زۆری بەركەوتووە، چونكە پارێزگاری بەوەكالەت ناتوانێ هەندێ دەسەڵات بەكاربێنێ و خەڵکی پارێزگای سلێمانی باجەکەی دەدەن."

ئاوەكەلەیی گوتیشی: "لەمەولا سلێمانی تووشی كێشەیەكی گەورەی قانوونی دەبێت و پێویستە زووتر چارەسەر بكرێت؛ بۆ چارەسەركردنیشی تەنیا دوو ڕێگە هەیە، یان ئەوەتا ئاسۆ فەرەیدوون بگەڕێتەوە سەر پۆستەکەی و ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە ببات، یانیش پێویستە نووسراوێك بۆ وەزارەتی ناوخۆ بكەن و داوا لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بكرێت فەرمانێكی هەرێمی بۆ دەستبەكاربوونی دكتۆر هەڤاڵ ئەبووبەكر دەربكرێت تا ببێتە پارێزگاری سلێمانی."

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار