سەعید شنگالی: پەكەكە مانگانە ٤٠٠ دۆلار لە بەغدا وەردەگرن بەس بۆ تێكدانی بارودۆخی شنگال

شنگال-KDP.info- كەسایەتییەکی ئێزدی دەڵێ مانەوەی پەكەكە لە شنگال، پیلانی مالیكی و ئێرانە؛ پێكەوە ئەو پیلانەیان داناوە بۆ تێكدانی بارودۆخی شنگال، مانگانە ٤٠٠ دۆلار لە بەغدا وەردەگرن بەس بۆ تێكدانی بارودۆخەكە لەگەڵ ئەوەیش ڕۆژ بۆ ڕۆژ چەكدارانی خۆیان زیاد دەكەن.
(سەعید شنگالی) كەسایەتیی ئێزدی بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "مانەوەی پەكەكە لە شنگال پلانێك نییە تەنیا لەسەر ئاستی پەكەكە بێت، بەڵكو پلانێكی مالیكی و ئێرانە پێكەوە ئەو پیلانەیان داناوە بۆ تێكدانی بارودۆخی شنگال، دەیانەوێت بەو پیلانە كێشە بخەنە نێوان مووسلمانان و ئێزدیەكان، بەڵام خەیاڵیان خاوە مووسڵمان و ئێزدی برانە و، پلانەكەی ئەوان سەر ناگرێت و، لە ماوەیەكی نزیکدا دەبێت شنگال چۆڵ بكەن."
گوتیشی: "جێگەی داخە ئەو لایەنانە كە خۆیان بۆ كورد دەزانن ببنە دەستەیەك بۆ تێكدانی ڕەوشی شنگالییەكان، مالیكی مانگانە ٤٠٠ دۆلار دەداتە ئەوان بەس بۆ ئەوەی بارودۆخی ناوچەكە تێك بدەن، لەو كاتەی شنگال ئازاد كرا تا ئێستا ئەوان دەڵێن تەنیا بە ئەمری بەغدا ئێمە لە ناوچەكە دەكشێنینەوە، ئەوەیش جێگەی داخە كە پێش ئێستا دروشمی ئەوان كوردستانی گەورە بوو، ئێستا تێكدانی كوردستانە و ڕۆژ بۆ ڕۆژ چەكدارانی خۆ لە ناوچەكە زیاد دەكەن".
ڕابین شێروانی




