٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی زانكۆی دهۆك: بە بایكۆت و خۆپێشاندان كێشەكان چارە نابن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- سەرۆكی زانكۆی دهۆك رایگەیاند، لە زانكۆی دهۆك بە شێوەیەكی ئاسایی خوێندن بەڕێوە دەچێت و بەشەناوخۆییەكان بەسەر قوتابیاندا دابەش كراون و هیچ كێشەیەك نییە. باوەڕیشی وایە كە، بە بایكۆت و خۆپێشاندان كێشەكان چارە ناكرێن.

د. (موسڵیح دهۆكی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەك زانكۆی دهۆك خۆپێشاندان و بایكۆتمان نەكردووە و تەنیا لە ڕێگەی نووسراوەوە داوای مافی خۆمان كردووە، كە جارێكی دیكە پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەراندا بكرێت، ئێمە خوێندن بایكۆت ناكەین و خۆپێشاندانیش ناكەین، چونكە ئەوە چارەسەر نییە، بەڵكوو رۆژانە دەوامی خۆمان دەكەین و خوێندن بە شێوەیەكی ئاسایی و وەك ساڵانی رابردوو بەڕێوە دەچێت و قوتابیان دەخوێنن".

(دهۆكی) گوتیشی: "بەشەناوخۆییەكان بەسەر هەموو قوتابیاندا دابەش كراون و چاوەڕوانی قوتابیانی نوێ دەكەین، كە ساڵانە نزیكەی 3 هەزار قوتابی وەردەگرین بۆ ئەوەی ئەوانیش بەسەر بەشەناوخۆییەكاندا دابەش بكەین و دەست بە خوێندن بكەن، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كەی قوتابیانی نوێ وەردەگیرێن و ئەوەیش بۆ سیاسەتی وەزارەت دەگەڕێتەوە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار