٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێنجەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی، لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە ژێر دروشمی "ئاشتی بۆ هەمووان .. بەرەو ئاشتەوایی نیشتمانی"، رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، رۆژی هەینی 28/10/20165 پێنجەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی لە هەولێر بەڕێوە دەبات.

وەكو ساڵانی پێشوو، لەم ماراسۆنە نێودەوڵەتییەدا، گەورەو بچووك، پیاو و ئافرەت، منداڵان و بەساڵداچووان و كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە جیاوازی بیروبۆچوونەكانەوە، بۆ ئاشتی و وەرزش و هاوژیانی ڕادەكەن.

دەربارەی ئەم ماراسۆنە، (عەبدولستار عیسمەت یوونس) رێكخەری گشتیی ماراسۆن رایگەیاند: "ئەم ماراسۆنە ئەمساڵ بە دروشمی ئاشتەوایی نیشتمانییە، بەو هیوایەین لە رێگەی وەرزشەوە پەیامی ئاشتی و برایەتی و تەبایی و خۆشەویستی و پێكەوەژیان بە هەموو جیهان بگەیێنین، وا چاوەڕی دەكەین زیاتر لە 10 هەزار كەس بەشداری لەم ماراسۆنەدا بكەن كە جۆرەكانی: 5 كیلۆمەتر (راكردنی خێزانی)، 10 كیلۆمەتر، 42.195 كیلۆمەتر (ماراسۆنی تەواو) لە خۆ دەگرێت".

شایانی باسە، شوێنەكانی تۆماركردن بریتین لە: ناو پاركی سامی عەبدولڕەحمان، پاركی شانەدەر- ناو گەلەری شانەدەر، پاركی شار. یان لە رێگەی وێبسایتی  www.erbilmarathon.orgناوەكان تۆمار دەكرێن.

 

دلێر ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار