بۆ تۆمارى بایۆمە‌تری، 76 بنكه له بانكه‌کانی هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كرێنه‌وه

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت، بە پرۆژه‌ى تۆمارى بایۆمە‌تریی مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دوومووچه‌ییى ڕاسته‌وخۆ لاده‌درێت و پرۆسه‌ى وه‌همییش نامێنێت؛ پێشبینى تۆماركردنى ملیۆنێک‌وچوارسه‌دهه‌زار كه‌سیش ده‌كرێت له ماوه‌ى سێ چوار مانگدا.
(هیوا فه‌رزنده ئه‌فه‌ندى) سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى ده‌ستمان پێ كردووه پرۆژه‌ى تۆمارى بایۆمە‌تریى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانه له كه‌رتى گشتى پێشبینى تۆماركردنى ملیۆنێک‌وچوارسه‌دهه‌زار كه‌س ده‌كه‌ین كه ئه‌و ئاماره هێشتا دروست نییه، چونكه پرۆسه‌كه ته‌واو نه‌بووه؛ بۆیه ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌تا له ڕێگاى تۆمارى بایۆمە‌ترییەوە كه 10 په‌نجه‌مۆر له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌ى چاو له هه‌ر كه‌سێك وه‌رده‌گیرێت تا وا بكه‌ین به ته‌واوەتى چه‌ند كه‌س له‌و سیسته‌مه‌دان چونكه دووباره نابێته‌وه."
سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ته‌كنه‌لوژیاى زانیارى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشی: "ماوه‌ى پرۆژه‌كه ئه‌گه‌ر كارى له‌سه‌ر بكه‌ین سێ تا چوار مانگه و، لە سەرتانسەری کوردستاندا 76 بنكه ده‌كرێته‌وه لەو بانكانەی حكوومەتدا وا سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن؛ له هه‌ر بنكه‌یه‌كیش به شێوه‌یه‌كى گشتى سێ په‌نجه‌ره‌ى تۆماركردنى لێیه؛ واته سێ ئامێرى تۆمارى بایۆمە‌تریى لێیه، بە گشتى ده‌كاته 271 ئامێرى په‌نجه‌مۆر و وێنه‌ى چاو."
(هیوا ئه‌فه‌ندى) گوتیشى: "به‌و سیسته‌مه دوومووچه‌یى ڕاسته‌وخۆ لادەد‌رێت؛ پرۆسه‌ى درۆیینە (وه‌همی)ـیش نامێنێت؛ ئه‌و پرۆژه‌یه كه ملیۆنێك‌وچوارسه‌دهه‌زار كه‌سى لێ تۆمار ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك له‌و سیسته‌مه له‌گه‌ڵ ملیۆنێک‌وچوارسه‌دهه‌زار كه‌سى تر كه له‌و سیسته‌مه هه‌یه به‌راوردى بایۆمە‌ترى بۆ ده‌كرێت و دڵنیا ده‌بینه‌وه هیچ كه‌سێك له‌و سیسته‌مه دووبار نابێته‌وه و هه‌ر كه‌سێكیش كه له‌و سیسته‌مه تۆمار ده‌كرێت له كۆتایى كه خاوێن كرایه‌وه له‌وانه‌ى كه دووباره‌ن، دیار ده‌بن هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش یان مووچه‌خۆرێك ژماره‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى پێ ده‌درێت كه ئه‌و ژماره ئه‌لیكترۆنییه دووبارە نابێته‌وه و یه‌ك ژماره‌ى تایبه‌تى كه‌سێنیى خۆى ده‌بێت، وه‌كو له وڵاته ئه‌ورووپایى و پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه."
(ئه‌فه‌ندى) ئاماژه‌شی دا: "ئه‌م ژماره‌یه ده‌توانرێت له‌سه‌ر كارتى زیره‌ك دابنرێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دروستى بكه‌ین و، له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى حیسابى ئه‌لیكترۆنییان بۆ دروست بكه‌ین تا له بانك مووچه‌كەیان وه‌كو به‌ڵانس دابنرێت؛ له‌گه‌ڵ چاكبوونەوەی باردۆخى حكوومه‌تیشدا ڕێژه‌ى پاشكه‌وتکراوەکەى خۆیان وه‌ربگرنەوە؛ له‌وێ مووچه‌كانیان بۆ دابین بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆر خزمه‌تگوزاریى تریش ده‌توانرێت به‌م سیسته‌مه ببه‌سرێته‌وه.''
ده‌شڵێت: "پرۆژه‌ى بایۆمە‌ترى تۆمارى مووچه بناخه‌ى كارتى زیره‌كه كه به كۆتا هات، كارتى زیره‌ك زۆر به ئاسانى بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له سیسته‌مه‌كه‌دان دروست ده‌كرێت؛ چونكه كارتى زیره‌ك ده‌بێت ئه‌و ژماره ئه‌لیكترۆنییه تایبه‌ته‌ى له‌سه‌ر بێت."
سەرلەبەیانیی (دووشەممە 10/10/2016) لە هەولێر، پرۆسەی بایۆمە‌تریی مووچەخۆرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دروستكردنی كارتی ئەلكترۆنیی وەرگرتنی مووچە، دەستی پێكرد و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكوەزیران و چه‌ندان لە وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارییان لە پرۆسەكەدا كرد.
نەشوان بەرزنجی




