ئەفەندی: تا چەند ڕۆژی دی شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ دەست پێدەکات

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیک دەڵێ، سەرقاڵی خۆئامادەکردنن و، ئەوەندەی نەماوە ھێرش بکرێتە سەر مووسڵ.
حەمید ئەفەندی بەرپرسی میحوەری باشیک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرقاڵی خۆئامادەکردنین و لەو چەند ڕۆژەدا دەچینە شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ." ئەفەندی ڕۆژی دەستپێکردنی شەڕەکەی نەدرکاند.
حەمید ئەفەندی گوتیشی، داعش دەزانێت ھێرش نزیکە، بۆیە دەستیان کردووە بە دانانەوەی تەڵەمین و بۆمب بۆ ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق؛ ئەڵبەت ئێمە شارەزای ئەو فێڵەیان بووینە و، کارمان تێ ناکا.
بڵند ئیبراھیم




