٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١١٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە ناوچە ئازادكراوەكان

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری كۆچ‌وكۆچبەرانی سۆران ڕایگەیاند، لەو ٤١٠٠ خێزانە ئاوارەیەی هاتبوونە دەڤەری سۆران، ١١٠٠ خێزانیان گەڕاونەتەوە و ڕۆژانەیش 15 خێزان بۆ گەڕانەوە سەردانیان دەكەن.

 

(عەباس ئەمیر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سنووری بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ‌وكۆچبەرانی سۆران ٣٠٠٠ خێزانە ئاوارەی لێ گیرساوەتەوە؛ هەر چوار شارۆچكەی سۆران، مێرگەسۆر، ڕواندز و چۆمان دەگرێتەوە، دوای ئازادبوونی چەندین ناوچە هەر لە ناوەڕاستی عێراقەوە بگرە تا ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە ژێر دەستی داعش، گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان دەستی پێ كردووە و تا ئێستا زیاتر لە ١١٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە و ڕۆژانەیش نزیكەی 15 خێزان دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."

 

(ئەمیر) گوتیشی: "چاوەڕوان دەكرێت دوای ئازادكردنی دەشتی نەینەوا و مووسڵ، زۆربەی زۆری ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."

 

بەڕێوەبەری كۆچ‌وكۆچبەرانی سۆران دەشڵێ: "بۆ وەرزی زستان داوای نەوتمان كردووە، هەروەها لە ڕێگەی ڕێكخراوەكانەوە داوای كەلوپەلی زستانمان كردووە بۆ ئەوەی بتوانین لە وەرزی زستاندا خزمەتی ئاوارەكان بكەین و هیچ كێشەیەكیان نەبێت."

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار