٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کەرکووکدا، رەزامەندی بۆ ٢٥٠ پلەی خوێندنی کوردی وەرگیرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دوای هەوڵێكی زۆر لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عێراق، توانییان ڕەزامەندیی دامەزراندنی ٢٥٠ پلەی دامەزراندن بۆ خوێندنی كوردی لە شاری كەركووك وەربگرن.

 

(سیروان سیرینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئاگاداربوون لە كێشەی خوێندنی كوردی لە ڕووی كەمیی میلاكەوە لە شاری كەركووك، داوام لە بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردە لە خوێندنی كوردی كرد نووسراوێك بكات تا ڕەزامەندیی پێ وەربگرین؛ جا دوای هەوڵێكی زۆر ‌و هەروەها لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق كۆ بوومەوە و ئەو كێشەیەمان پێی گەیاند و داوامان لێی كرد ٢٥٠ پلەی دامەزراندن بۆ خوێندنی كوردی لە شاری كەركووك تەرخان بكەن."

 

(سیرینی) گوتیشی: "لەلایەن جێگری وەزیری پەروەردەوە ئاگادار كرامەوە كە وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ٢٥٠ پلەی دامەزراندن داوە، بۆیە هیوادارم پەروەردەی كوردیی شاری كەركووكیش سوودی لێ وەربگرن و بە شێوازێكی یەكسان و شەفاف و بەپێی پسپۆڕی دیاری بكرێن."

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار